ئەدیل بۆ ماوەیەکی نادیار وازی لە گۆرانی گوتن هێنا

ئەستێرەی پۆپی بەریتانی ئەدیل، تەمەن 36 ساڵ، دوای ئەوە لە لاس فێگاس نیشتەجێ بوو، بۆ ماوەیەکی نادیاری درێژ پشوو وەردەگرێت.
ئەدیل، لە ڤیدیۆ کلیپێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاو بووەتەوە لە یەکێک لە ئاهەنگەکانی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، 10 ئاهەنگم هەیە بۆ نمایش، بەڵام دوای ئەوە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ ناتبینم، لە دڵمدا دەتانهێڵمەوە.
هەوادارانی پێشبینیان کرد، ئەدیل بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری دوور بکەوێتەوە، بۆ ئەوەی زەماوەند لەگەڵ ڕیچ پاوڵ ی دەزگیرانیدا بکات.
هەرچەندە لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەدیل دەسگیرانداری خۆی بۆ ئەو وەرزشوانە تەمەن 42 ساڵەدا ڕاگەیاند، بەڵام بڕیاری دوورکەوتنەوەکەی لە گۆرانی گوتن لە ناکاو بووە.
ئەو هونەرمەندەی لە پشت گۆرانی " Easy on Me" کوڕێکی تەمەن 11 ساڵان بە ناوی ئەنجێلۆ هەیە لە هاوسەری پێشووی بەناوی سیمۆن کۆنیکی.
ئەستێرەی پۆپی بەریتانی کۆتایی بە 10 زنجیرە کۆنسێرتی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا هێنا، ئەوەش لە دوای چوار هەفتە لە دەستپێکردنی، کە بە مەزەندە 70 هەزار کەس لە دوایین کۆنسێرتیدا ئامادە بوون، ماڵئاوایی کرد.
“but after that [10 shows in Vegas], i will not see you for an incredibly long time… i just need a rest. i’ve spent the last 7 years building the life for myself, I want to live it now. I want to live my new life I’ve been building” — Adele pic.twitter.com/LwviKRcVAe
— fran sainz⁵⁵🍷 (@adeledrinkswine) August 31, 2024