زیاتر لە 10 ساڵە عێراق بیانوو بە هەرێمی کوردستان دەگرێت

گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەختی عێراق
گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەختی عێراق

زیاتر لە 10 ساڵە حکوومەتی عێراق هەوڵی لاوازکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەدات، لەو ماوەیەدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجە دەبڕێت و لە قۆناغی دواتردا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەگرێت، پاشان بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆران دەهێنێتەوە.

هەروەها ڕێگریی لە هاوردەکردنی کاڵا وبەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق دەکات، لەهەموو ئەو قۆناغانەش دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بژیوی خەڵکی کوردستان و نەهێشتنی بیانووەکان خۆی لەگەڵ ڕێنماییەکانی بەغدا گونجاندووە.

بە دیاریکراوی زیاتر لە10 ساڵە حکوومەتی عێراق هەوڵی ئاستەنگ خستنەبەر بەرژەوەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش هەواڵی لاوازکردنی ئابووری و سەرچاوەی قووتی هاووڵاتییان تا دەگات بە قەبارەی هەناردەکاری کاڵاکانی هەرێمی کوردستان دەدات.

لە ساڵی 2014 بە ڕاوێژی لایەنێکی سیاسی ناوخۆیی و بە بڕیاری نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق دەبڕێت، ئامانجەکەش بریتییە لە لاوازکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و دابڕاندنی لە پێشکەوتنەکانی و برسیکردنی خەڵکی کوردستان.

لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بەمەبەستی چارەکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیازپاکی نیشان داوە و زیاتر لە 100 جار و شاندی جیاواز سەردانی بەغدایان کردووە، لەو ماوەیەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کاڵاکانی دیکە بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق کراوە.

کوردستان خۆی لەگەڵ سەرجەم ڕێنماییە یاسایی و نایاساییەکانی حکوومەتی عێراق گونجاندووە، بەڵام هەر جارە و بەبیانوویەک بەغدا شایستە داراییەکان یان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.

بەغدا هەر بە بڕینی قوتی خەڵک نەوەستا لە 25ـی ئاداری 2023 بەگوێرەی سکاڵایەک کە لەدادگای پاریس کردبووی حکومەتی عێراق هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی راگرت و بەمەش قەیرانێکی دیکەی بۆ حکومەتی هەرێم دروستکرد کە بڕینی 80%ـی داهاتەکانی بوو.

بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بژێوی خەڵکی کوردستان ئامادەبوونی خۆی بە ڕادەستکردنی بەشێک لە نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت ناسراو بە سۆمۆ نیشاندا، کەچی حکوومەتی عێراق بەبیانووی شێوەی گرێبەستەکان تا دێت ماوەی دانوستانەکان دوا دەخات بۆ ئەوەی خۆی لە پابەندییە یاساییەکان لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان بەدوور دەگرێت.

شێوازێکی دیکەی دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراق بەئامانجگرتنی قەبارەی هەناردەکردنییەتی بەشیوەیەک ڕێگری یان ئاستەنگ بۆ هاوردەکردنی کاڵاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دروست دەکات.

بەرهەمی ساڵانەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 260 هەزار تۆن گۆشتی مریشکە کە پێداویستیی هەرێمی کوردستان لەو نێوەندەدا 147 هەزار تۆنە و چوار ساڵە ڕێگری لە هەناردەکردنی زیاتر لە 100 هەزار تۆن بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی لە چەندین قۆناغی ڕابردوودا ڕێگری لە بەرهەمی سەوزەو میوەی هەرێمی کوردستان و کاڵاکانی دیکە بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق کراوە.

Fly Erbil Advertisment