هێزەکانی کۆماندۆ لە ڕووداوەکانی کوشتن و ڕفاندن تێوەگلاون
.jpg)
K24 – هەولێر:
کەمتر لە دوو مانگە زیاتر لە پێنج رووداوی کوشتن، بریندارکردن، ڕفاندن و داگیرکاریی لە پارێزگای سلیمانی و دەوروبەری ڕوویانداوە، لەو رووداوانەش کۆماندۆ تێوەگلاوە و بەشێکیشیان هێزی کۆماندۆ خۆی رووداوەکانی پستڕاستکردوونەتەوە.
دوای ڕووداوەکانی 8ـی تەمموزی 2021، ڕووداوەکانی کوشتن، بریندارکردن، رفاندن و داگیرکاریی لە سلێمانی و دەوروبەری زیادیانکردووە لە زۆربەی ئەم رووداوانەش پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی هێزی کۆماندۆ و کارمەندەکانیان دەکرێت.
لە 16ـی تەمموزی 2024، کارمەندێکی کۆماندۆ، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی، مێرمنداڵێکی بەناوی شا ڕەوەندە بابا عەلی کوشت. هەروەها لە 27ی تەمموزی 2024، گەنجێکی چایچی بەناوی ئاری لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلیمانی، لەلایەن کارمەندێکی کۆماندۆوە کوژرا.
هەروەها لە 28ی تەمموزی 2024، ئەفسەرێکی کۆماندۆ، لە چەمچەماڵ تەقە لە دوو کرێکار دەکات و برینداریان دەکات. دوو ڕۆژ دواتر و لە 30ـی تەمموزی 2024، لە سلێمانی، هەردی ئیسماعیل بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بازیان دەڕفێنرێت و هێزی کۆماندۆش بەو کارە تۆمەتبار دەکرێت.
لە 4ـی ئابیش، لە گەڕەکی زێڕینۆکی سلێمانی، کارمەندێکی هێزی کۆماندۆ تەقە لە دوو هاووڵاتی دەکات و برینداریان دەکات. لە دواین رووداویش، لە 5ـی ئەیلوول، هێزێکی کۆماندۆ هەڵیانکوتایە سەر گردی ئەندازیاران لە سلێمانی، دەستیان بەسەر بارەگای سیاسەتمەدار و ڕۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگەی ڕۆشنگەریی چاودێر و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژدا گرت.