وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان: له‌سه‌ر هێرشه‌كان، سكاڵا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان ڕاگه‌یه‌ندراوێك سه‌باره‌ت به ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری بێته‌لی ئه‌ندامانی حزبوڵڵای لوبنانی بڵاو ده‌كاته‌وه و به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ناوی ده‌بات.
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری بێته‌لی ئه‌ندامانی حزبوڵڵای لوبنانی بڵاو كرده‌وه و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی، ڕایگه‌یاند: پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان گوتووشیه‌تی: له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه، سكاڵا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار ده‌كه‌ین.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، له چه‌ند ناوچه‌یەکی لوبنان زنجیره‌یه‌ك تەقینەوە رویاندا، به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون و به‌په‌له گه‌یێندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگه‌یاندووه، هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی دزەبکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان، هاوكات ئاژانسی نیشتمانی لوبنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌واڵگری ئیسرائیل دزەیکردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش كه به ده‌ستی ئه‌ندامانی حزبوڵڵاوه بووه، دەیان ئەندامی حزبوڵڵا برینداربوون.
له‌لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی راگەیاندووە و داوای فریاگوزاری خێرا و بەپەلە دەکەن.
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران بڵاوی كرده‌وه، موجته‌با ئه‌مانی، باڵیۆزی ئێران له لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندیكردنه‌وه كه له جۆری "په‌یجه‌ر" بووه، بریندار بووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان له حكوومه‌ت لوبنان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان داوای له وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی كردووه كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كانی حكوومه‌ت به جێ بهێڵێت و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پێشهاته ئه‌منییه‌كان ئاماده بكات.
ده‌گوترێت ئه‌و ڕووداوانه به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئیسرائیله‌وه بووه، كه هاوكاتی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی لوبنان، ئه‌ندامانی حزبوڵڵا له سووریایش كه هه‌مان ئامێری جۆی په‌یجه‌ریان هه‌ڵگرتووه، ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و هێرشانه بوونه‌ته‌وه.