پێگەکانی داعش لە سەڵاحەدین خاپورکران

فڕۆکە جەنگییەکان
فڕۆکە جەنگییەکان

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند:لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددین، بە هێرشی ئاسمانی پێگەکانی داعش وێران کران.

سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024، لیوا ڕەسوڵ گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند " بە سەرپەرشتی و سەرپەرشتی وەزیری بەرگریی و بە زانیاری ورد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئەرکی سیخوڕی و چاودێرییان لە ڕێگەی فڕۆکەی تایبەت، توانیویانە چاودێریی شوێنی خۆحەشاردانی چەتەکانی داعش بکەن."

گوتیشی "لەبەر ڕۆشنایی ئەو زانیاریانە، هێزی ئاسمانی هێرشیان کردە سەر ئەو  پێگانە کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی فەرماندەیی کەرکووک لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین بوون و  بووە هۆی لەناوبردنیان."

Fly Erbil Advertisment