ئەڵمانیا بڕیاری دا ئەرکی سەربازەکانی لە عێراق تا ساڵی 2026 درێژ بکاتەوە

K24 – هەولێر:
جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ڕایگەیاند، بڕیاری درێژەپیدانی مانەوەی سەربازییان لە عێراق بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە.
وۆڵفگانگ بوخنەر، جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەرکی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە عێراق تا 31ـی 1ـی 2026 درێژ کراوەتەوە، هاوکات بڕیاری درێژەپیدانی مانەوەی سەربازییان لە عێراق بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆرسیتی داعشە.
بوخنەر ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە "داواکاریی مانەوەی سەربازەکانیان لە حکوومەتی عێراقەوە هاتووە"، کە حکوومەتی عێراق داوای کردووە ئەڵمانیا بەردەوام بێت لە پشتیوانییەکانی لە دژی هەڕەشەکانی داعش.
گوتیشی "ئامانجی ئەم ئەرکە پاڵپشتییەکی بەردەوامە بۆ هێزە چەکدارەکانی عێراق و هێزە ئەمنییەکان لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش".