عێراق و ئەندەنووسیا ڤیزا لەسەر یەک هەڵ دەگرن

وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەندەنووسیا ڕێککەوتنی لێخۆشبوون وهەڵگرتنی ڤیزایان بۆ خاوهن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاریی لەكاتی سهردان بۆ هەردوو وڵات، هەڵ گرت.
دووشەممە23ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕێککەوتننامەی ههڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و ئەندەنوسیای ڕاگەیاند.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لەگەڵ ڕێتنۆ مارسودی وەزیری دەرەوەی ئەندەنووسیا، ڕێککەوتنێکیان مۆر کرد بۆ لێخۆشبوون وهەڵگرتنی ڤیزا بۆ خاوهن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاریی لەكاتی سهردانیكردن بۆ هەردوو وڵات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە، ئامانجی ڕێککەوتنەکە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و پەرەپێدانی هاوکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاته، لەسەر بنەمای پرەنسیپی بەرامبەرایەتییەوه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: لە میانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەندەنووسیا، باسیان لە ڕێگاکانی ئاسانکاریی بۆ هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی عێراقی و ئەندەنووسیا بۆ ناو ههردوو وڵات کرد.