ئهڵمانیا داوای درێژكردنهوهی ئهركی هێزهكانی له عێراق دهكات

حکوومەتی ئەڵمانیا داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات، ئەرکی هێزەکانی لە ههرێمی كوردستان و عێراق بۆ ساڵێكی دیکە درێژ بکاتەوە.
بۆریس پێستریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە گوتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند "جموجووڵەکانی داعش لە عێراق بەردەوامن و هێشتا هێزە ئەڵمانییەکان ئەرکێکی گرنگیان لەوێ ماوە؛ بۆیە داوا دەکەین ئەرکی هێزەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق تا 31ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2026 درێژ بکرێتەوە".
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد "ئەرکی ناتۆ لە عێراق، پێویستە لەسەر داوای بەغدا بەردەوام بێت. لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ لەبارەی ئەم پێشهاتانە لە هاوئاهەنگیدا دەبین".
عێراق و ئەمەریکا کۆتاییهێنانی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانانیان ڕاگەیاند
لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی عێراق و ئەمەریکادا هاتووه، کۆتایی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق لە ماوهی ساڵێكدا دهبێت و دوا وادە لە ئەیلوولی ساڵی 2025 دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکەدا هاتووە "دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان، ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ پەیوەندیی دوو قۆڵیی ئەمنیی لەگەڵ عێراق بۆ پشتیوانیی لە هێزەکانی عێراق و ڕێگریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەگۆڕێت".
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەرکی هاوپەیمانان لە سووریا تا ئەیلوولی ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت. ئاماژە بەوەش کراوە، لیژنەی باڵای سەربازی عێراق و ئەمەریکا پابەند دەبێت بەدانانی ڕێکارەکان و کات و میکانیزمی جێبەجێکردنی گۆڕینی ئەرکەکە.
له ساڵی 2014 دوای هێرشی چهكدارانی داعش بۆ سهر چهند ناوچهیهكی بهرفراوانی عێراق، له مانگی ئهیلوولی ههمان ساڵ، هاوپهیمانی نێودهوڵهتیی بۆ شهڕی داعش به سهرۆكایهتیی ئهمهریكا پێك هێنرا.