کەرکووک..لە هێرشێکی داعشدا ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئۆکتۆبەری 2024، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی هێزە ئەمنییەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆسەیەکی هێرشێکی داعش لە دەوروبەری پارێزگای کەرکووک، چوار ئەندامی لە هێزە ئەمنییەکان کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، کاتژمێر 10:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوای 42ـی فیرقەی 11 بەمەبەستی پشکنین و بەدواداچوون لە دۆڵی زەغیتونی دەوروبەری کەرکووک، کەوتنە بۆسەیەکی ئەندامانی داعش.
ڕاشیگەیاند، بەو هۆیەوە چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون، هەروەها لە ڕێگەی پاڵپشتی ئاسمانییەوە جێ پێی تیرۆرستان دیاری کرا و دەستەیەکیش لە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێک هێنرا.