تەقینەوەیەک لە کەرکووک ڕووی دا

لەگەڕەکی موسەڵلای شاری کەرکووک، تەقینەوەیەک ڕووی دا و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.
لەگەڕەکی موسەڵلای شاری کەرکووک تەقینەوەیەک ڕووی دا و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.لەم بارەیەوە عامرشوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "تەقینەوەکە لەڕێگەی دانانی بۆمبێکی چێنراو بووە لە فلکەی موسەڵلا، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی برینداربوونە کە برینی یەکێکیان سەختە".
عامر شوانی گوتیشی: "لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و نازانرێت ڕووداوەکە تیرۆریستییە یان کێشەی دیکە".