جۆنسن: بایدن به هاوژینه‌كه‌م سه‌رسام بوو

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌یه‌كه‌وه بوونه له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی (G7)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشاوه و مایه‌ی تێبینی بووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌فتار و جووڵه‌ی سه‌یری كردووه، به‌تایبه‌تی كه چاوی له هاوژینه‌كه‌ی داخستووه.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی باسی له كتێبه‌كه‌ی كردووه به ناوی -ئازادكرا‌و- "Unleashed" و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تێدا خستووه‌ته ڕوو.
بۆریس جۆنسن باسی له‌وه كردووه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ساڵی 2021 به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی (G7)، سه‌ردانی به‌ریتانیای كردووه، به‌ڵام هه‌ر كه له فرۆكه دابه‌زیوه، هه‌نگاوی ناڕێك و قسه‌ی سه‌رنجڕاكێشی كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی به لایه‌وه سه‌یر بووه، ئه‌و كات بایدن ته‌مه‌نی 78 ساڵ بووه، به‌ڵام ڕه‌فتار و جووڵه‌كانی شیاو نه‌بوونه، بۆ نموونه ده‌ڵێت: "به هاوژینه‌كه‌م سه‌رسام بوو، كه ئه‌و كات هاوژینه‌كه‌م ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو!"
جۆنسن گوتووشیه‌تی: "بایدن و جیلی هاوژینی هاتنه لای من و كاری هاوژینم، كه‌مێك دواتر بایدن، به كاری گوت بۆ نایه‌ی پیاسه‌یه‌كی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا بكه‌ین و ئه‌م پیاوه به جێ بهێڵت! ته‌نانه‌ت بایدن به كاری سه‌رسام بوو و چاوی لێ داخست."
جۆنسن له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ساڵی 2017 سه‌ردانی له‌نده‌نی كردووه و له ئۆفێسی خۆیدا پێشوازی لێ كردووه، به‌ڵام دواتر فه‌رمانبه‌ره‌كانی نووسینگه‌كه‌ی، ئامێرێكی ده‌نگ تۆماركردنیان له (W.C)ـی ناو گه‌رماوه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
بۆریس جۆنسن هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ناتانیاهۆ بۆ ماوه‌یه‌ك چووه‌ته گه‌رماوه‌كه‌ی، دواتر هه‌واڵیان پێ داوه ئامێرێكی ده‌نگ تۆماركردن له (W.C)ـی ناو گه‌رماوه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
جۆنسن له‌مه زیاتری بۆ ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف نه‌دركاندووه و پێی ڕاگه‌یاندوون، ورده‌كاری زیاتری ئه‌م باسه، له كتێبه‌كه‌یدا به‌رده‌سته.
ته‌له‌گراف نووسیویه‌تی، ئه‌و كات ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، ئیسرائیل ئامێری ده‌نگ تۆماركردنی له كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا دانابێت. هاوكات ناتانیاهۆ ساڵی 2019 ئه‌و ڕاپۆرت و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كردبووه‌وه كه باسیان له‌وه ده‌كرد ئیسرائیل ئامێری ده‌نگ تۆماركردنی له كۆشكی سپی دانابێت كاتێك دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
جۆنسن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ئه‌و كات به گاڵته‌وه پێشوازی له ناتانیاهۆ كردبوو، ته‌نانه‌ت بردبوویه ئه‌و ژووره‌ی كتێبخانه‌كه‌ی ئارسه‌ر جه‌یمس بلفۆر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له ماوه‌ی نێوان (1916 – 1919)ـی لێ بوو. جۆنسن ده‌ڵێت: "به ناتانیاهۆم گوت، ئێره ئه‌و ژووره‌یه كه بلفۆر ساڵی 1917 به‌ڵێنی دامه‌زراندنی نیشتمانێكی بۆ گه‌لی جوو له فه‌ڵه‌ستین دا."