ئه‌مازۆن به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وه‌ڵامی ترامپ ده‌داته‌وه
له‌ماوه‌یه‌ك كه‌مدا به ملیۆنان جار بینراوه

K24 - هه‌ولێر:
سایتی ئه‌مازۆن له به‌ریتانیا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له باره‌ی هاوڕێیه‌تی نێوان پێشنوێژێكی موسڵمان و قه‌شه‌یه‌كی كریستیان، كه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕی هاوڕێیه‌تییان له‌نێواندا هه‌یه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دانیشتن و هه‌ستانییاندا، هه‌ست به ئازاری ئه‌ژنۆكانییان ده‌كه‌ن.
ئه‌م گرته ڤیدیۆییه، كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ملیۆنان جار بینراوه, باس له‌وه‌ش ده‌كات، دوای ته‌واو بوونی قسه‌كانییان و رۆیشتنییان، هه‌ریه‌كیان له سایتی ئه‌مازۆن، دیارییه‌ك پێشكه‌ش به یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته یه‌كتری ئاگادار بكه‌نه‌وه، ئه‌و دیارییه‌ش، پارێزه‌رێكی تایبه‌ت ئه‌ژنۆكانه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی نووشتانه‌وه‌یان له كڕنووش بردندا، ئازارییان پێ نه‌گات.
له دوای هه‌ڵبژاردنی دۆاڵد ترام، وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه دووه‌م گرته‌ی ڤیدیۆیی نیشاندانی هاوڕێیه‌تی و پێكه‌وه‌یان و فره‌ئایینییه، كه سایتی ئه‌مازۆن به‌رهه‌می ده‌هێنێت و به وه‌ڵامێك بۆ ترامپ داده‌نرێت، كه پێشتر رایگه‌یاندبوو، چوونی موسڵمانان بۆ ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌مازۆن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ش، راوێژی به هه‌ریه‌ك یه‌ك كلێسای ئینگلته‌را و ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی به‌ریتانیا و كۆڕبه‌ندی ئیسلام و كریستیان كردووه، ڤیدیۆیه‌كه‌ش به‌ناوی "هه‌ینی ره‌ش"ه.
هه‌رچه‌نده جیف بیزوس، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌مازۆن، دژی ترامپ بوو، به‌تایبه‌تی له باره‌ی چوونی موسڵمانان بۆ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌رچوونی ترامپ وه‌ك سه‌رۆك، بیزوس له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له‌و ملیاردێره كرد.