وەزیر تەندروستی ئێران داوای لێبوردن لە قایمقامێكی كورد دەكات

پێی وابووە قایمقام هەوڵی داوە خەڵک دژبە حکوومەت هان بدات

K24 - ھەولێر

وەزیری تەندروستیی ئێران بە هۆی بەرزکردنەوەی داواکاریی خەڵک هەڕەشەی لەسەر کارلادانی قایمقامێکی کوردی کرد.

 دوای ئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی بێڕێزی کردنی حەسەن قازیزادە هاشمی وەزیری تەندروستیی ئێران بە قایماقامی شاری بەدرەی پارێزگای ئیلام، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە، وەزیری تەندروستی, بە تەلەفۆن داوای لێبووردنی لە سیرووس موراد حاسڵی کرد و گوتی، پێی وابووە قایمقام هەوڵی داوە خەڵک دژبە حکوومەت هان بدات.

Fly Erbil Advertisment