نەورۆزی جامهدانى لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت
چالاكوانان داوا دەكەن ھەموو خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان جامهدانى لەسەر بكەن
K24 - ھەولێر
ژمارەیەك چالاكوانی سیاسیی و مەدەنی رۆژھەڵاتی كوردستان ھەڵمەتێكیان بەناوی نەورۆزی جامهدانى راگەیاند، ئەوان داوا لە خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكەن بەبێ جیاوازی لە رێورەسمەكانی نەورۆزدا جامهدانى وەك ھێمایەكی نەتەوەیی لەسەر بكەن.