خەڵكی ئێران چاوەڕێی بەڵێنەكانی روحانی دەكات
حەسەن روحانی چەندین گرفتی سیاسی و ئابووری لەبەردەمدایە
K24 - تاران
پەرلەمانی ئێران دەنگی متمانەی بە كابینەی پێشنیاركراوی حەسەن روحانیدا و چوار ساڵی خولی دوازدەمی سەرۆك كۆماری ئێران بە فەرمی دەستی پێكرد، روحانی چەندین لەمپەرو قەیرانی بۆ چوار ساڵی داھاتوو لەبەردەمدایە، كە بێكاری و مافی كەمینەكان لە گرنگترین ئەو كۆسپانەی بەردەم سەرۆك كۆماری ئێرانن.
لەكاتی بانگەشەكاندا لایەنگرانی روحانی ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد، چوار ساڵ كەمە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە و كارەكان، بۆیە دەیانەوێت روحانی جارێكی دیكە ببێتە سەرۆك كۆماری ئێران، بۆ ئەوەی بتوانێت بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات، ھاووڵاتیانی ئێرانیش لە ئێستاوە چاوەڕێی كار و پڕۆژەكانی حەسەن روحانین.