15 كەس لەخۆپێشاندانەكەی بانە برینداربوون
خۆپێشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی قایمقام دەكەن

K24 - ھەولێر
15 كەس لە خۆپێشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان لە خۆپێشاندانەكەی بانە لەرۆژھەڵاتی كوردستان برینداربوونە.
تاكوو ئێستا خۆپێشاندانی بەردەم بینای قایمقامییەتی شاری بانە بەردەوامە، بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 لەئێستادا 10 كەس لەخۆپێشاندەران و 5 كەس لە ھێزە ئەمنییەكانی ئێران بڕینداربوونە، ژمارەیەكیش لەخۆپێشاندەران دەستبەسەركراون.
بە گوێرە زانیارییەكان، خۆپێشاندان لەبەردەم قایمقامی بانە بەردەوامە و ھێزێكی زۆری سوپای پاسداران و ھێزی ئینتزامی رژاونەتە ناو شاری بانە، چالاكانی مەدەنیش لەراگەیاندراوی ژمارە دوودا داوای بەردەوامی خۆپێشاندەران و دەستلەكاركێشانەوەی قایمقام و دوورخستنەوەی ھێزە ئەمنییەكان لەناو شار و سزای تەقەكەران دەكەن.
دوێنێ 4 ئەیلوولی 2017 لە شاری بانە ھێزە ئەمنییەكان تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد كرد و بەو ھۆیەوە دوو كۆڵبەری كورد كوژران.