نێچیرڤان بارزانی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ چاوشئۆغلۆ ئاشکرا کرد
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان 24

K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی خۆی و مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، له وه‌ڵامی ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 گووتی: "ئه‌وله‌ویه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاراستنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانە".
راشیگەیاند: "ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی دراوسێ، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خاك و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، خاكی ئێمه به‌كارده‌هێنن له دژی وڵاتانی دراوسێ".
نێچیرڤان بارزانی ده‌پرسێت و دەڵێت: " کاتێک په‌لاماری وڵاتانی دراوسێ بده‌یت و دواتریش خەڵكی هه‌رێمی كوردستان باجه‌كه‌ی بدات؟ جێگه‌ی قه‌بووڵ نییه. ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه دابنرێت و نابێت خاكی هه‌رێم بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت".
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، تاکو ئێستا چەندین هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، دوێنێش، لە ئەنجامی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی ناحیەی شیلادزێ، رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی تورکیا و هاووڵاتیان روویداوە و لە ئەنجامدا، هەرزەکارێک شەهید بوو و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.
H.J