میر ته‌حسین به‌گ له شێخان به خاك ده‌سپێردرێت
به گوێره‌ی نه‌ریتی ئێزدییان گۆڕی میر چۆن ده‌بێت
K24 - شێخان:
دوێنێ دووشه‌ممه، 4ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدیان، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ته‌وه پێشوازی لێكرا.
به گوێره‌ی نه‌ریتی ئێزدییان، رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی میر جیاواز ده‌بێت و سرووتی ئایینی ئێزدییان جێبه‌جێ ده‌كرێت، بڕیاریشه پارێزگاری دهۆك، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، په‌رله‌مانتارانی ئێزدی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدییان، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بن، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 به‌ڕێوه‌بچێت.

شاره‌زایه‌كی ئایینی ئێزدی بۆ كوردستان 24 روونی كرده‌وه، درێژی تابووته‌كه‌ی میر 2 مه‌تر 80 سانتیمه و پانییه‌كه‌ی مه‌ترێك ده‌بێت، تابووته‌كه‌ی له رێگه‌ی چه‌ند "رست"ێكه‌وه شۆڕی ناو گۆڕدهكرێتهوه، كه ئه‌و "رست"انه تایبه‌تن و لای په‌یڕه‌وانی ئایینی ئێزدی پیرۆزی خۆی هه‌یه.
میر ته‌حسین به‌گ، رۆژی 28ی مانگی رابردوو له ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، ئه‌مڕۆش له‌ی رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به داب و نه‌ریت و سرووته ئایینییه تایبه‌ته‌كانی ئێزدیان له شێخان به خاك ده‌سپێردرێت.

ئ. م