پۆلیسی سۆران: به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌ك منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا
پۆلیسی سۆران داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات

K24 - سۆران:
پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌كی دراوسێكه‌یان، منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ دوو گوللـه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و گیان له ده‌ست ده‌دات.
رائید سه‌عدون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 22ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، له بوونی ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان به ناوی (م. ر. ع) له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه دوو گوللـه‌ی به‌ركه‌وتووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، منداڵه‌كه دانیشتووی ناحیه‌ی دیانایه، به گوته‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه، له ماڵی دراوسێكه‌یان ده‌ستكاریی چه‌كی كلاشینكۆفی كردووه و به‌و هۆیه‌وه دوو گوللـه‌ی به‌ركه‌وتووه و گیانی له ده‌ست داوه.
پۆلیسی سۆران داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌كات، كه چه‌كیان له ماڵه‌وه هه‌یه، چه‌كه‌كانیان له شوێنێك دابنێن، كه منداڵان ده‌ستیان پێنه‌گات، بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
ئ. م