جۆو ڕیدەر: سکاڵاکانی دژی مەسرور بارزانی لە ئەمەریکا بێ بنەما بوون و کۆتاییان پێهات

پارێزەر و ڕاوێژكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریکا ڕاگەیاند، ئەو سكاڵایەی لە دژی مەسروور بارزانی و 63 کەسی دیكە لە دادگای ئەمەریكا تۆمارکرابوو كۆتایی هات، كەیسەكە بە بڕیاری دادگا داخراو ئەوەی لەو سكاڵادا لە دژمان هاتبوو هەمووی ناڕاست دەرچووە.

جۆو ڕیدەر پارێزەر و ڕاوێژكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریکا تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەوانەی سکاڵایان لەدژی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی دیکەی حکوومەتی هەرێم تۆمارکردووە، تەنها قسەیان پێبووە و قسەکانیشیان بێ بنەمابوو، هەربۆیە دادوەر سکاڵاکەی ڕەتکردەوە.

جۆو ڕیدەر باسی لەوەش کرد، من پارێزەر و ڕاوێژکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانم، ئەو کەیسەی ماوەی نۆ مانگ هەڵپەسێدرا، بەڵام چوارشەمەی ڕابردوو دادوەر دۆسیەکەی ڕەتکردەوە.

ڕیدەر گوتیشی: ئەو تۆمەتانەی دژی حکوومەتی هەرێم لە ئەمەریکا تۆمارکرابوون هەمووی بێ بنەما دەرچوون، تۆمەتباران تەنها قسەیان هەبوو، واتە قسەی بێ بنەما و بێ بەڵگە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment