ئیمارات هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و ئێران درێژکردەوە

هێلی ئاسمانیی ئیمارات، هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و ئێران تا 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، درێژ کردەوە.
پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، هێلی ئاسمانیی ئیمارات ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی هێلی ئیمارات بۆ عێراق (بەغدا و بەسره) و ئێران (تاران) تا 16 ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵوەشێنراونەتەوە و ئەمڕۆش دەگرێتەوە.
هێلی ئاسمانی ئیمارات ئاماژە بەوە دەکات: ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت لە دوبەیەوە گەشتی عێراق (بەغدا و بەسرەیە) و ئێران (تاران) بکەن، تا 16 ی تشرینی یەکەمی 2024 ڕێگەیان پێنادرێت لە فڕۆکەخانەی دوبەی گەشت بکەن.
هێلی فڕۆکەوانی ئیمارات ڕایدەگەیەنێت: گەشتەکانی هێلی ئیمارات بۆ بەیرووت تا 15 ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵوەشاونەتەوە، ئەو گەشتیارانەی کە لە دوبەی تێدەپەڕن بۆ بەیرووت، تا ئاگاداریەکی نوێ ڕێگەیان پێنادرێت لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی دوبەی گەشت بکەن.
ئەو گەشتیارانەی ئەم ڕێوشوێنە کاریگەرییان دەکاتە سەر، پێویستە پەیوەندی بە بریکارەکانی تکت کڕینەوە بکەن بۆ ئەوەی تکتێکی دیکەیان پێ بدرێت بۆ گەشتەکەیان، یاخو پەیوەندیان پێوە بکەن ئەگەر ڕاستەوخۆ لە ئیمارات تکتەکەیان کڕیووە.
هێلی ئاسمانی ئیماران ڕایدەگەیەنێت: لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ناوچەکە دەکەن و لە پەیوەندییەکی بەردەوامدا دەبن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە پەرەسەندنەکان.