کارەکانی هەشتی حەسارۆک خێراتر دەکرێن

لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیمێک پێکهێنران بۆ خێراکردنی کارەکانی هەشتی حەسارۆک.
ئەمڕۆ هەینی 11ـی ئۆکتۆبەری 2024، ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، بە هۆی نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، لەسەر ڕاسپاردەی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تیمێک پێکهێنرا بۆ خێراکردنی کارەکانی هەشتی حەسارۆک.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ لای خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی هەولێر لیژنەی تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەی ڕاسپارد لە خێراکردنی کارەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک بە زیادکردنی ئامێرەکان تاوەکو بەشێوەیەکی چڕتر کارەکان جێبەجێ بکرێت .