پۆلیسی یۆنان گەنجێک دەستگیر دەکات کە خووی بە بۆنکردنی پێڵاوی دراوسێکانییەوە گرتووە

پۆلیسی یۆنان گه‌نجێك ده‌ستگیر ده‌كات، كه زوو زوو به دزییه‌وه ده‌چێته ماڵی دراوسێیه‌كیان و خووی به بۆنكردنی پێڵاوه‌كانیانه‌وه گرتووه، ئه‌مه‌ش بێزاری كردوون و چه‌ند جارێكیش داوایان لێ كردووه و لێی پاڕاونه‌ته‌وه، واز له‌م خووه بهێنێت.
پۆلیسی یۆنان ڕایگه‌یاندووه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵیان ده‌ستگیر كردووه، كه زوو زوو به دزییه‌وه چووه‌ته ماڵی دراوسێیه‌كیان و خووی به بۆنكردنی پێڵاوه‌كانیانه‌وه گرتووه، ئه‌مه‌ش بێزاری كردوون و چه‌ند جارێكیش داوایان لێ كردووه و لێی پاڕاونه‌ته‌وه، واز له‌م خووه بهێنێت.
پۆلیس گوتوویه‌تی: ئه‌و گه‌نجه‌یان له‌ناو باخچه‌ی یه‌كێك له دراوسێكانیان ده‌ستگیر كردووه، كاتێك بۆنی پێڵاوه‌كانیانی ده‌كرد. پۆلیس ده‌ڵێت دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت ماوه‌ی شه‌ش مانگه ئه‌و ڕه‌فتار و خووه دووباره ده‌كاته‌وه.
له لای خۆیه‌وه ئه‌و گه‌نجه به پۆلیسی گوتووه، خۆیشی نازانێت ئه‌م كاره‌ی له پای چییه و ناتوانێت ڕاڤه‌ی بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مه‌به‌ستی نه‌بووه پێشێلی یاسا بكات یاخود كه‌سێك ئازار بدات.
هاوكات دراوسێكانیان بۆ پۆلیسیان ڕوون كردووه‌ته‌وه، هیچ خراپه‌یه‌كیان له‌م گه‌نجه نه‌بینیوه كاتێك به دزییه‌وه چووه‌ته ماڵه‌كانیان به‌تایبه‌تی شه‌وانه كه خۆی هه‌ڵداوه‌ته حه‌وشه و باخچه‌كانیان.