سوودانی: بڕیاری شەڕ و ئاشتی بە دەستی دەوڵەتەوەیە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، شه‌ڕ و ئاشتی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی بڕیاری لێ ده‌ده‌ن؛ ده‌شڵێت، به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و عێراقییه‌كان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه‌وه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی سه‌ردانێكی بۆ پارێزگای واسیت، چاوی به ژماره‌یه‌ك ڕیشسپی و سه‌رۆكی هۆزه‌كان كه‌وت و به‌یه‌كه‌وه كۆ بوونه‌وه.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به ڕۆڵی هۆزه‌كان كرد له پشتگیریكردنی وڵات و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌م "قۆناغه هه‌ستیاره"ـی ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی له غه‌ززه و لوبنان هه‌یه، هاوكات جه‌ختی كرده‌وه "بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه دهستوورییهكانییهوهیه و هه‌ر كه‌سێكیش له‌مه ده‌ربچێت، واته ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌وه كه ده‌وڵه‌ت پشت به هێزی ده‌ستوور و یاسا ده‌به‌ستێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و بڕیاره‌كانی.
سوودانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و عێراقییه‌كان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه‌یه.