پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ کۆچی دوایی زمان‌ناس و نووسەر و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و دامەزرێنەری ئینستیتوتی کورد لە پاریس پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه
بۆ کۆچی دوایی زمان‌ناس و نووسەر و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و دامەزرێنەری ئینستیتوتی کورد لە پاریس، پرۆفیسۆر جۆیس بلەو، پرسه و سه‌ره‌خۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خاتوو بلەو دەکەم.
خاتوو جۆیس بلەو، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو کە لە ڕێگەی بەرهەم و لێکۆڵینەوە و چاپکراوەکانیدا، خزمەتێکی زۆری زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کردووە .خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان