تەقینەوەیەک لە باشووری دیمەشق ڕووی دا

درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە، 14ـی تشرینی دووەمی 2024، تەقینەوەک لە دەوروبەری ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق ڕووی دا.
سوپای ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە، دوو هێرشی کردە سەر سووریا، یەکێکیان ناوچەی ئەلمەزە دیمەشق و ئەوی دیکەشیان پردێکی ناوچەی ئەلقەیسەر لە نزیک سنووری لوبنان.
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، لەئەنجامی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل" بۆسەر ژمارەیەک باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە ناوەندیی دیمەشقی پایتەختی سووریا، 15 کەس کوژراون و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیەند، هێرشەکەی بۆ سەر سووریا بەهۆی دامەزراوە و بنکەی بزوتنەوەی حەماسی بووە لە سووریا.
ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی سەربازی سووریاوە بڵاویکردەوە، ئەو باڵەخانانەی کە کراونەتە ئامانج، دەکەونە شاری مەزە و قدسیا کە دوو گەڕەکی ڕۆژئاوای دیمەشقن.