شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشە تەکنیکییەکانی پرۆسەی سەرژمێری چارە کران

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، کێشە تەکنیکییەکانی سەرژمێری چارە کران و هەر کێشەیەکیش لە بازگەکان هەبێت، بە هەمان شێوە چارە دەکرێت.

سێشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2024، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەندێک خەڵک پێیوابوو ئەوانەی هاتوونەتە کەرکووک خەڵکی ئەو شارە نین، کەچی وانییە ئەوانەی هاتوونەتە پارێزگاکە خەڵکی کەرکووکن، بەڵام دانیشتووی هەریمی کوردستانن.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد،کێشە تەکنیکییەکانی پرۆسەی سەرژمێری چارە کران و هەر کێشەیەکیش لە بازگەکان هەبێت، بە هەمان شێوە چارە دەکرێت. گوتیشی: سەرژمێری ساڵی 1957 دەکرێتە بنەما.

بڕیارە لە 20 و 21ـی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت.

 
Fly Erbil Advertisment