فه‌همی بورهان: له‌ چه‌ند شوێنێك سته‌م له‌ كورد كراوه‌

فه‌همی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
فه‌همی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگه‌یاند: ئەگەر دۆسیەی ئەو کەسانەی کە کەرکووکیی ڕەسەن نین نەگوازرێنەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان، ئەوا کورد ئەنجامی سەرژمێری قەبووڵ ناکات.

یەکشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2024، فه‌همی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: پرۆسەی سەرژمێری لە کەرکووک لە ڕووی ئیدارییەوە سەرکەوتوو بووە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی کوردستانیی کورد ستەمی لێ کراوە.

جەختیشی کردەوە، تا ئەو کاتەی لێژنەی هاوبەشی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان کۆ نەبنەوە و دۆسیەی ئەو کەسانەی کەرکووکیی ڕەسەن نین نەگوازنەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان، کورد ئەنجامی سەرژمێری قەبووڵ ناکات.

ڕۆژی چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی سەر بە ماددەی 140 دەستی پێ کرد و تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی شەوی پێنجشەممە، بەردەوام بوو. 

 
Fly Erbil Advertisment