سەرۆک بارزانی و جەمال ئەلزاری دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و  شێخ جەمال ئەلزاری، ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی
سەرۆک بارزانی و شێخ جەمال ئەلزاری، ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی کرد و لەمیانەی دیداری نێوانیان ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆک بارزانی، لە سەڵاحەددین، پێشوازیی لە شێخ جەمال ئەلزاری، ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەر یەکە لە خالید سوڵتان هاشم، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی، و حەمید کەسار ئەلزوبعی.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لەمیانەی دیداری نێوانیان دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و بایەخی هەبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

هەروەها هەردوولایان ڕۆشناییان خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment