ماتیۆ میلەر: گرووپ و میلیشیاکان عێراق پەلکێشی جەنگ دەکەن

ماتیۆ میلەر
ماتیۆ میلەر

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت: گرووپ و میلیشیاکان عێراق پەلکێشی جەنگ دەکەن، دەشڵێت: حکوومەتی عێراقمان لە مەترسییەکان ئاگەدار کردووەتەوە.

دووشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2024، ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، گرووپ و میلیشیاکان عێراق پەلکێشی جەنگ دەکەن، گوتیشی: حکوومەتی عێراقمان لە مەترسییەکان ئاگەدار کردووەتەوە.

ماتیۆ میلەر ڕایگەیاند: گرووپە چەکدارەکان مەترسییان دروست کردووە، دەڵێت:پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا هەیە و لە مەترسییەکان ئاگەدارمان کردووەتەوە، دەشڵێت:گرووپ و میلیشیاکان عێراق پەلکێشی جەنگ دەکەن.

 
Fly Erbil Advertisment