وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق ڕاگەیەنرا

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق (وێنە: IHA)
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق (وێنە: IHA)

مێدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، ئامادەکاری دەکرێت تاوەکوو ڕۆژی چوارشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق دەست پێ بکرێنەوە.

سامر ڕەعدی، بەڕێوەبەری بەشی چاککردنەوەی فڕۆکەخانەکە لە هێڵی ئاسمانیی سووریا، بە مێدیاکانی تورکیای گوتووە: "هەموو شتێک باشە، پشکنینی سەرجەم سیستەمەکانی ناو فڕۆکەکان دەکەین. هیوادارم بەمزووانە فڕۆکەکان بۆ گەشت  ئامادەبن. گشت تیمەکان بەیەکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی ڕۆژی 18ی ئەم مانگە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەست پێ بکەنەوە."

 لە 8ی کانوونی یەکەمەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق وەستێنراون. 

 

پشکنینی فڕۆکەیەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق (وێنە: IHA)
دیمەنێکی ناوەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق (وێنە: IHA)

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment