سینەم محەممەد: ئەمەریکا نایەوێت شەڕ لە نێوان هەسەدە و تورکیا ڕوو بدات

نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات له واشنتن ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی بونیاتنانی سووریایه‌كی نوێ ده‌دات؛ ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئامانجیانه ئاسایشی كۆبانێ سه‌قامگیر بێت و هیچ شه‌ڕێك تێیدا ڕوو نه‌دات.
هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سینه‌م محه‌ممه‌د، نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) له واشنتن تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، "گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا" له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا شه‌ڕ ده‌فرۆشن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا به جیددی هه‌وڵ ده‌دات ئاگربه‌ست هه‌بێت و ناخوازێت شه‌ڕێكی نوێ له سووریا به‌رپا بێت به‌تایبه‌تی كه ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێكی به‌رفره‌وان له سووریا پێك بهێنرێت.
سینه‌م محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه باس له ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده، مه‌به‌ستیان ئه‌و ئاگربه‌سته‌یه كه له ساڵی 2019ـ له نێوان هه‌ردوولادا له سه‌رێكانی و گرێسپی كرا و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێ درێژه‌ی پێ بدرێت، هاوكات ئاگربه‌ستێكی نوێیش هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی و سه‌ربازیدا مه‌به‌ستیانه به‌رده‌وامی پێ بدرێت.
نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات باسی له‌وه‌ش كرد، ئیداره‌ی جۆو بایدن شه‌و و ڕۆژ سه‌باره‌ت به دۆخی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان) له په‌یوه‌ندیدایه و ئیداره‌كه‌ی له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه، نایه‌وێت شه‌ڕێكی نوێ له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.