ئەمەریکا: هێرشێکی ئاسمانیمان کردە سەر حووسییەکان

فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم"پشتڕاستی کردەوە، درەنگانی شەوی شەممە21 کانوونی یەکەمی 2024، بە هێرشێکی ئاسمانی سەنعای بۆمباران کردووە.

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند هێرشێکی ئاسمانیان کردووەتە سەر کۆگایەکی هەڵگرتنی مووشەک و دامەزراوەیەکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ کە لەلایەن گرووپی حووسییەکانی سەر بە ئێران لە سەنعا بەڕێوە دەبرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، "سێنتکۆم"، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی ئەمەریکا چەندان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییان لە ئاسمانی دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە، جگە لە موشەکێکی دژە کەشتی.

 بەرپرسێکی ئەمەریکی بە ئەلعەرەبییە ڕاگەیاندووە "ئەمشەو هێرشێکمان بۆ سەر حووسییەکانمان کرد."

هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکانیش باسیان لەوە کردووە، بۆمبارانەکە بۆ سەر پێگە سەربازیی کۆنترۆڵکراوی حووسییەکان لە دامێنی چیای نوقوم لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە و چەند شوێنێکی دیکە بووە. جگە لەوانەش 

 بۆمبارانەکە ناوچەکانی عەتان و نوقوم لە ناوەڕاستی شاری سەنعای گرتووەتەوە. هەرو بۆمبارانەکە ماڵێکی لە ناوەندی شاری سەنعا گرتووەتەوە کە حووسییەکان وەک ناوەندی فەرماندەیی بەکاریان دەهێنا.

پێشتر سەرچاوەکانی ئەلعەرەبییە و ئەلحەدەس، ڕۆشتنی دەیان سەرکردەی سیاسی و سەربازیی حووسییەکان لە سەنعا بۆ ناوچەکانی سەعدە و حەجە و عومران و حودیدە پشتڕاست کردەوە.

هەروەها سەرچاوەکان ڕوونیان کردەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی خۆپارێزیدا هاتووە، لەلایەن گرووپەکەوە گیراوەتەبەر بە پێشبینی هەر جۆرە لێدانێکی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل یان ئەمەریکا بۆیان.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو (2023وە)، حووسییەکان دەیان هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کردووە، هەروەها وەک پشتیوانییەک بۆ غەززە، لە دەیان کەشتی بارهەڵگریان داوە لە دەریای سوور، .

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment