کۆبوونەوەی ئەنەکەسە و مەزڵووم عەبدی کۆتایی هات

گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كۆتایی هات.
دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، فه‌یسه‌ڵ یووسف، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی هات.
فه‌یسه‌ڵ یووسف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد له چوارچێوه‌ی سووریا نوێیدا.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا باسی له‌وه‌ش كردووه، لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه بۆ چاره‌كردنی پرسه ناكۆكه‌كانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و هه‌سه‌ده.