ناتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لە بڕینی باڵی گرووپە تیرۆریستییەکان

بنیامین ناتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای هێرشەکانی سووپای ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن گوتی:" بەردەوام دەبین لە بڕینی باڵی گرووپە تیرۆریستییەکان".
پێنجشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای هێرشەکانی سووپای ئیسرائیل بۆ سەر چەند بنکەیەکی ستراتیژی وزە و توانای یەمەن گوتی:" بەردەوام دەبین لە بڕینی باڵی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران"، هاوکات یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی: "دەستی ئیسرائیل درێژە و پێتان دەگات".
سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و بەندەری حودەیدەی یەمەنی گرتە ئەستۆ.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند:"پاش کۆبوونەوەی سەرۆک ئەرکان و وەزیری بەرگریی لەگەڵ سەرۆک وەزیران، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی، هێرشیان کردە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی حوسییەکان لە ناوەڕاستی یەمەن."، بزووتنهوهی "ئهنساروڵڵا"ـی یهمهن، ناسراو به حوسییهكانیش ڕایگهیاند، ئیسرائیل شهش هێرشی ئاسمانی كردووهته سهر، بنكهی ئاسمانی دێلمی و فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سهنعای پایتهختی یهمهن.
سووپای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، لە نێو ئامانجەکانی هێرشەکەدا، ژێرخانی تیرۆریستی ڕژێمی حوسی بۆ چالاکییە سەربازییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا خاپوور کراوە، لەگەڵ وێستگەکانی کارەبای حزیز و راس کەنتیب و تەن کە وەک ژێرخانی کارەبای ناوەندی بۆ بەرژەوەندی ڕژێمی تیرۆریستی حوسیەکان بەکاردەهێنرێن، جگە لە بەندەری حودەیدە.
هەر دوای هێرشەکەیان بۆ سەر یەمەن، سووپای ئیسرائیل کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هەر هێرشێکی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئیسرائیل.