ئازەربایجان گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ 7 شاری ڕووسیا ڕاگرت

فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئازەربایجان لە کازاخستان
فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئازەربایجان لە کازاخستان

هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان ڕایدەگەیەنێت: دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ 7 شار ڕووسیا ڕادەگرێت، لەوانەش قەوقاز.

هەینی 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێلی ئاسمانی ئازەربایجان ئاشکرای کرد، دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی لە کازاخستان، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ 7 شاری ڕووسیا ڕادەگرێت، لەوانەش قەوقاز، لە بەیاننامەیەکیشدا دەڵێت: بڕیاڕەکە دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی لێکۆڵینەوە لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەمان لە جۆری ئیمبرایەر 190 لە کازاخستان دراوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 38 سەرنشین، دەشڵێت: ئەو ڕووداوە مەترسیی خستووەتە سەر دڵنیایی گەشتە ئاسمانییەکانمان.

هێلی ئاسمانی ئازەربایجان ئاشکرای کردووە، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ مۆسکۆ و سان پیترسبۆرگ بەردەوام دەبێت.

چوارشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەوکاتەی لە باکۆوە بۆ گرۆزنی پایتەختی چیچان دەچوو، فڕۆکەیەکی هێلی ئاسمانی ئازەربایجان لە کازاخستان بەهۆکارێکی نادیار کەوتە خوارەوە.

لەگەڵ ئەوەی ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوەی دەکرد، فڕۆکەکەی ئازەربایجان بەهۆی سیستەمی بەرگریی ڕووسیاوە خرابێتەوە خوارەوە، بەڵام دوێنێ پێنجشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2024، قەناعەت بوزۆمپایڤ، جێگری سەرۆک وەزیرانی کازاخستان ڕایگەیاند: ناتوانم بیسەلمێنم  سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسی، فڕۆکەکەی ئازەربایجانی خستبێتە خوارەوە.

Fly Erbil Advertisment