بەغدا..لە ئاهەنگی شەوی سەری ساڵدا دەیان کەس بریندار بوون

سەرچاوەیەکی ئەمنیی و پزیشکی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕایگەیاند، بەهۆی یارییە ئاگرییەنەکان و بەکارهێنانی چەک لە شەوی سەری ساڵدا، لە بەغدا زیاتر لە 70 کەس برینداربوون.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند: برینەکان جیاواز بوون هەندێکیان سووتاوی بوون بەهۆی یارییە ئاگرییەنەکان، برینیش هەبوو بەهۆی تەقاندنی گولـلەی هەواییەوە دروست ببوو.

 پێشتر دەسەڵاتداران هۆشدارییان دابوو لەوەی خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی چەک و تەقاندنی.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا هەڵمەتێکی تایبەتیان دەست پێ کرد، تێیدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 20 چەکدا گرتووە و خاوەنەکانیشیان دەستگیر کراون لە کاتی ئاهەنگ گێڕانی شەوی سەری سالدا.

 
 
Fly Erbil Advertisment