گوندێکی سنووری باتیفا بۆمباران کرا

کەمێک لەمەوبەر بەهۆی هێرشێکەوە لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی باتیفا زیان بەر دوو ئۆتۆمبێکی هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندەکە کەوت.
میڤان مەجید، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، دوای کاتژمێر 11ی ئەمشەو چوارشەممە 1ی کانوونی دووەمی 2025، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە دوو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی ئاڤهێی سەر بە باتیفا لە سنووری پارێزگای دهۆک، زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هەروەها ئاماژەیدا، تەقینەوەکە بەهێزبووە و ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو دانیشتووانی گوندەکە دروستکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، تاوەکوو ئێستا نەزانراوە تەقینەوەکە بەهۆی تۆپبارانەوە بووە یان هێرشی درۆنی بووە، بەڵام لە سنوورەکە بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکەوە زۆرجار شەڕو پێکدادانی سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوودەدات.