محەممەد ئیسماعیل بە سەرۆکی نوێی ئەنەکەسە هەڵبژێردرا

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت؛ ده‌شڵێت، به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوبراو له شاری قامیشلۆ بووه.
پێنجشه‌ممه، 2ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) محه‌ممه‌د ئیسماعیلی له شوێنی سلێمان ئوسوو به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژارد.
له‌م باره‌وه، فه‌یسه‌ڵ یووسف، گوته‌بێژی ئه‌نه‌كه‌سه ڕایگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی محه‌ممه‌د ئیسماعیل له شاری قامیشلۆ بووه.
فه‌یسه‌ڵ یووسف ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ڵبژاردنی محه‌ممه‌د ئیسماعیل دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ دێت له هه‌ڵبژاردنی سلێمان ئوسوو، كه ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و نابێت بۆ دوو خولی له‌سه‌ر یه‌ك، خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه.
پێشتر ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له تشرینی دووه‌می 2023ـدا نیعمه‌ت داوودی له شوێنی سعوود مه‌لا به سه‌رۆكی خۆی هه‌ڵبژاردبوو، دوای ئه‌وه‌ی سعوود مه‌لا له ئاداری هه‌مان ساڵدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردبوو.