ڕێگری لە دەستگیرکردنی سەرۆکی دوورخراوەی کۆریای باشوور کرا

هێزێکی سەربازی ڕێگرییان کرد لەوەی سەرۆکی دوورخراوەی کۆریای باشوور دەستگیر بکرێت.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی دادگە فرمانی دەستگیرکردنی بۆ یون سۆک یول، سەرۆکی دوورخراوەی کۆریای باشوور دەکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 3ـی کانوونی دووەمی 2025، پۆلیس چووەتە شوێنی مانەوەی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا، بەڵام یەکەکەی سوپا کە لەوێ جێگیر کرابوون، ڕێگەیان نەدا سۆک یول دەستگیر بکرێت.
ئاژانسەکە باسی لەوەش کردووە، نزیک بووە لەوەی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و ئەو یەکە سەربازییەی سوپا لە شوێنی مانەوەی سەرۆکی دوورخراوەی کۆریای باشوور ڕوو بدات.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە، هەزاران کەس لە لایەنگرانی سۆک یول، چوونە بەردەم ماڵی سەرۆکی دوورخراوە بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە دژی دەستگیرکردنی.