تورکی مەحلاوی: لە ماوەیەکی نزیکدا دەروازەی قائیم دەکرێتەوە

دەروازەی قائیمی سنووری لە نێوان عێراق  و سووریا لە ماوەی 10ڕۆژدا دەکرێتەوە.

درەنگانی شەوی شەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2024، تورکی مەحلاوی، قایمقامی شارۆچکەی قائیم، بە میدیاکانی ڕایگەیاند "لە هەشتی مانگی ڕابردووەوە بەهۆی ڕووداوەکانی سووریاوە دەروازەی قائیم لە نێوان سووریا و عێراق داخراوە، لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتووشدا کارەکانی ئاسایکردنەوە و کردنەوەی دەروازەکە تەواو دەبن و ئەگەر  دۆخی ئەمنیی سووریا سەقامگیر بێت، دەتوانن دەروازەکە بکەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد " سنووری سووریا و عێراق بەتەواوی ئارامە و هۆزەکانی ناوچەکە پشتیوانیی هێزە ئەمنییەکان دەکەن بۆ  ڕێگریی لە هەرجۆرە کێشەیەکی ئەمنیی."

بەرەبەیانی یەکشەممە،8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نیو دیمەشق و ڕژێمی سووریایان بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد ڕووخاند و کۆتاییان بە دەسەڵاتی دەیان ساڵەی ئەو بنەماڵەیەیان هێنا. 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment