ئەمڕۆ گیرفانی بژمێرەکان گەرم دەبێت

دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێریی گشتی دەستی پێ کرد.
پێنجشەممە، 16کانوونی دووەمی 2025، دڵزار حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: "دابەشکردنی شایستەی دارایی بژمێرانی ڕۆژی سەرژمێری گشتیی دەستی پێ کرد و بەگوێرەی ئەو خشتەی دامانناوە پرۆسەی دابەشکردنەکە بەڕێوە دەچێت. سەرجەم بژمێرەکان گرێبەستی دوو مانگییان لەگەڵ کراوە، بۆ هەر مانگێک 250 هەزار دینار وەردەگرن و 80 هەزاریش، خەرجی بەشداریکردنییانە لە خولی ڕاهێناندا.
دڵزار حەمە ساڵح گوتیشی: لە سنووری هەولێر هەشت هەزار بژمێر و سێ هەزار بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر هەن.
ڕۆژی 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد، تاكوو 22ـتشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو.