جووتیارێکی سنووری سەرگەڕان لەلایەن دادگای دووز دەستگیر کرا

وێنە 'ئەرشیف' سنووری سەرگەڕان
وێنە 'ئەرشیف' سنووری سەرگەڕان

یەکشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، جووتیارێکی سنووری سەرگەڕان بە فەرمانی دادگا دەستگیر کرا.

محەممەد ئیسماعیل نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە ماڵپەڕی کوردستان 24ـی ڕاگەیاند، دەشتی ئاغا کە جووتیارێکی سنووری سەرگەڕانە بەفەرمانی دادگای دووز دەستگیر کرا.

گوتیشی: کشتوکاڵی کەرکووک زانیاریی هەڵەی داوەتە دادگای دووز، بەو هۆیەوە دەسگیر کراوە، دەشڵێت، ئەوانەی لە کشتوکاڵی کەرکووکن شۆڤێنین و نووسراوەکان لە بەرژەوەندی عەرەبە هاوردەکان دەکەن."

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ئەوەشی گوت: ئێستا سوپای عێراق ناهێڵن لەو پێنج گوندە کار بکەین، کە  گوندەکانی شەناغە، سەربەشاخ، خەرابە، گابەڵەکە و پەڵکانەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای عێراق وادەزانێت گوندەکانمان پڕ لەداعشە، ئێمەی بەهەمەڕ و ئۆتۆمبێلی سەربازی گەماڕۆ داوە، ئەوان گوێ بە نووسراوی پارێزگاری کەرکووکیش نادەن." 

سوپای عێراق چەندی ساڵە ڕێگریی لە جووتیارانی کوردی سنووری کەرکووک دەکات و ناهێڵێت زەوییەکانیان تۆو بکەن.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment