سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: خەمبارم بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری بۆلو لە تورکیا

سهرۆك وهزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستهی کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی تورکیا دهكات.
سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، سهرۆك وهزیران مهسرور بارزانی له پلاتفۆرمی (ئێكس) پهیامێكی هاوخهمی و دڵگرانی بۆ ڕووداوی ئاگركهوتنهوهكهی توركیا بڵاو كردهوه و تێیدا سهرهخۆشی ئاراستەی گهل و حكوومهتی توركیا دهكات.
سهرۆك وهزیران مهسرور بارزانی له پهیامهكهیدا دهڵێت: "خەمبارم بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری بۆلو لە تورکیا، لەم کاتە سەختەدا سەرەخۆشی خۆم بە کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی تورکیا دەگەیەنم."
سێشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2025، هۆتێلێکی کۆمەڵگەی خلیسکێنەی سەربەفر لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا ئاگری گرت.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، "بەهۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا، 76 کەس گیانیان سپاردووە و دهیان کەسیش بریندار بوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە."
لەوبارەوە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، گوتی: "لە شەودا ئاگرەکە لە خواردنگەی هۆتێلی کۆمەڵگەی کارتال کایا لە پارێزگای بۆلو کەوتووەتەوە."
عەبدولعەزیز ئایدن، پارێزگاری بۆلو بە ئاژانسەکانی ناوخۆی تورکیای گوت: "هۆتێلەکە 234 میوانی تێدابوو، کە دوویان بەهۆی خۆفڕێدانەوە لە باڵەخانەکەوە گیانیان سپاردووە."
I’m saddened by the tragic fire in Bolu, Türkiye. I offer my condolences to the families of the victims and to the people and government of Türkiye during this difficult time -mb.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 21, 2025