ترەمپ بانگهێشتی ناتانیاهۆ بۆ واشنتن دەکات

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا دەکات.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، بانگهێشتنامەیەکی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پێگەیشتووە، کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، 4ـی شووباتی 2025 سەردانی کۆشکی سپی بکات.
نووسینگەی ناتانیاهۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یەکەم سەرکردەی بیانییە کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا بانگهێشتی کۆشکی سپی بکرێت.