ڕووسیا: كاتی نییه گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنی ئه‌سه‌د بكه‌ین

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سووری بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا داوای له ڕووسیا كردووه، سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی وڵاته‌كه‌یان ڕاده‌ست بكاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئاژانسی هه‌واڵی "ڕۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سووری ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای كردووه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سووریایان ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه.
له لای خۆیه‌وه دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملین) ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه له‌م باره‌وه لێدوان بدات و گوتوویه‌تی: "ئه‌م پرسه له ئێسته‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر ناكرێت."
گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، مۆسكۆ هه‌نگاوی باشی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا ناوه و ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنی پێشهاته سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی 'تاس'ـی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، شاندێکی ڕووسیا، بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە و ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری کۆشکی کرێملن بۆ سووریا گەیشتوونەتە دیمەشق.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نێرده‌ی تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی (ئاڕ تی) ڕووسی جه‌ختی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌رێنی بووه و بواره‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئه‌منی و ئابووری له خۆ گرتبوو.
بۆ‌گدانۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به به‌رپرسانی سووریایان گوتووه، له بارودۆخ و پێشهاته‌كانی وڵاته‌كه‌یان تێ ده‌گه‌ن، كه هاوكات به‌رپرسانی سووریا پێیان ڕاگه‌یاندوون له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر پێك ده‌هێنن.
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ گوتبووی، سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریایان كردووه كه له‌م قۆناغه‌دا ڕێگه‌یان نه‌داوه هیچ هاووڵاتیی و دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕووسی له وڵاته‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو ببنه‌وه.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، یەکەم جارە شاندی ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات. هاوکات ڕووسیا دەیەوێت بنکەکانی خۆی لە لازقیە و تەرتووس بهێڵێتەوە.