ئەمەریکا حەشارگەیەکی داعشی لە سۆماڵ بۆمباران کرد

بە فەرمانی ترەمپ هێرش کرایە سەر حەشارگەیەکی داعش لە سۆماڵ و چەند چەکدارێکی ڕێکخراوەکە کوژران.
شەممە 1ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی کرد هێرشی ئاسمانی ورد بکرێتە سەر پلانداڕێژەرێکی باڵای هێرشەکانی داعش لە نێو ئەشکەوتێک لە سۆماڵ.
سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند: ئەم بکوژانەی لە ئەشکەوتەکدا دۆزیمانەوە، هەڕەشەیان لە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دەکرد.
دۆناڵد ترەمپ ئاشکراشی کرد، بەهۆی هێرشەکەوە، ئەشکەوتەکە وێرانبووە و زۆر تیرۆریست کوژران، بەبێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک زیان بە خەڵکی مەدەنی بگات.
سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشە لە تیرۆریستان دەکات و دەڵێت: پەیامەکە بۆ داعش و هەموو ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر ئەمەریکا ئەوەیە؛ "دەتاندۆزینەوە و دەتانکوژین".
This morning I ordered precision Military air strikes on the Senior ISIS Attack Planner and other terrorists he recruited and led in Somalia. These killers, who we found hiding in caves, threatened the United States and our Allies. The strikes destroyed the caves they live in,…
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) February 1, 2025