کۆتایی ئەم هەفتە شاندی ڕووسیا و ئەمەریکا کۆ دەبنەوە

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتە شاندەکانی ڕووسیا و ئەمەریکا  کۆ دەبنەوە.

دووشەممە 24ـی شوباتی 2025، سێرگی ڕیابكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بە ئاژاسنی هەواڵی ڕووسیا(TASS)ـی ڕایگەیاند "شاندی ئەمەریکا و ڕووسیا، بۆ بەهێز کردنی پەیوەندییەکانیان لە کۆتایی ئەم هەفتەیە كۆ ده‌بنه‌وه."

هەروەها ئاماژەشی دا "ئامادەین لەگەڵ لایەنی ئەمەریکا دانوستاندن بکەین، بەتایبەت لەسەر ئەو پرسانەی کە بوونەتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان و لەم کۆبوونەوەیەدا چاوەڕێی پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە دەکەین."

هاوکات، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاماژەیان بە شوێنی کۆبوونەوەکە و ئەندامانی شاندەکە نەکردووە.

 شه‌ممه‌، 22ـی شوباتی 2025،سێرگی ڕیابكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌ واده‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنی نێوان به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا کردبوو و گوتبووی: ڕێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕاوێژێكی گونجاو و فراوان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كان.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە 18ـی شوباتی 2025، شاندی ڕووسیا بە سەرۆکایەتیی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕیاز کۆ بوونەوە، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند "کۆبوونەوەکەیان زۆر ئەرێنی بوو، زەمینەسازیی بۆ کۆبوونەوەی پوتن و ترەمپ دەکەن."

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment