مەحما خەلیل: ئەوانەی تاوانیان دژی ئێزدییەکان کردووە لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە

مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، گوتی: ئەوانەی دەستیان بە خوێنی ئێزدییەکان سوورە و بەشدارییان لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کردووە، لێبووردنی گشتی نایانگرێتەوە.

شەممە 1ـی ئاداری 2025، مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: دوای سەردانیان بۆ دادگەی فیدراڵی دڵنیاکراونەتەوە لەوەی یاسای لێبوردنی گشتی ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان بەخوێنی ئێزیدییەکان سوورە و بەشداریان لە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان کردووە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 21ـی کانوونی دووەمی 2025ـ پەرلەمانی عێراق بەپێی بەرنامەی کاری خۆی لە بڕگەی یەکەمدا دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای پێشنیازی باری کەسی ژمارە(188)ـی ساڵی 1959 بۆ هەردوو ماددەی(2 و 10) دا، بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەش کرایە دەنگدان لەسەر ماددەی(5)ـی پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان و دەنگی لەسەر درا، لە بڕگەی سێیەمیشدا، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەموواری دووەمی لێبووردنی گشتی ژمارە(27)ـی ساڵی 2016 درا.

تا ئێستا زیاتر لە 2500 ئێزدی بێسەروشوێنن و چەندین گۆڕی بە کۆمەڵیش تا ئێستا هەڵنەدراونەتەوە، سەرباری ئەوەی زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی ئێزدی لەنێو کەمپەکان ژیان بەسەر دەبەن.

 
Fly Erbil Advertisment