ئیسرائیل.. لە هێرشێکدا پێنج کەس کوژران و بریندار بوون

دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری حەیفا، کەسێکی دروز، کە ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی هەیە، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتیان و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران و برینداربوون.

پێگەی ڕۆژنامەی جیروزەلیم پۆست ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوەندی بازرگانیی لیف هەمراتس لە حەیفا، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵک، کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا  کەسێک کوژراوە و چواری دیکەش بریندار بوونە. 

بەرپرسێکی دەستەی فریاگوزاریی (ئەستێرەی داوودی سوور) ڕایگەیاند "برینی هەر چوار بریندارەکە سەختە، هەروەها  ئەو کەسەی کە کوژراوە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵانە."

بە گوێرەی دوا ڕاگەیەنراوی پۆلیس، چەقۆکێشەکە کە ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی هەیە، دەستگیر کراوە، ئەو گەنجێکی تەمەن 20 ساڵە و لە گەڕەکی شەفا عەمرو لە ڕۆژهەڵاتی حەیفا دەژی. تا ئێستە نازانرێ ئایا هێرشە کارێکی تیرۆریستانەیە یان نا؟

 

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment